بەغدا بەشێکی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی نارد


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی پارەی مووچە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2026، بڕی 274 ملیار و 962 ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم کە بریتیە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".

ئاماژە بەوەکراوە، "چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانکیمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکەو وەرگرتنی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات رادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت".


PM:04:04:05/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو