سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئیمارات دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێکرد


وێستگەنیوز_

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 4-3-2026 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵلا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات پێگەیشت.

لە میانی پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەوڵەتی ئیمارات و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند ڕوژە تاووتوێ کرا و هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە هێرش و پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان دەربڕی.

لە درێژەی قسەکانیاندا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و هێورکردنەوەی گرژی و دوورخستنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان کردەوە.


PM:07:43:04/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت