قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی كۆبووه‌وه و چه‌ند بڕیارێك دران
وێستگه‌نیوز –
بۆ دڵنیابوونه‌وه له پاراستنی ئاسایش سه‌روماڵی هاوڵاتییان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك رێوشوێنی تایبه‌ت درا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه (4/3/2026) به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگ و په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی كرد و رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نییه له‌و جه‌نگه و به ته‌واوه‌تی بێلایه‌نی خۆی ده‌پارێزێت، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه ئێستا كه‌وتووینه‌ته دۆخێكی نائاساییه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی خواست و ئیراده‌ی ئێمه پریشكی جه‌نگه‌كه به‌ر هه‌رێمی كوردستانیش كه‌وتووه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران روونیشی كرده‌وه كه له‌م دۆخه‌دا ئه‌ركی ئێمه‌یه هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست بگرینه‌به‌ر بۆ پاراستنی ئاسایشی سه‌روماڵی هاوڵاتییان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆن درا به مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داواكرا تا ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه هاوڵاتییان دوور بكه‌ونه‌وه له قه‌ره‌باڵخی و كۆبوونه‌وه‌ی ناپێویست. سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كاره‌باش، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه و بڕیاردرا له‌م نزیكانه‌دا كێشه‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه كاره‌بای پێویست بۆ هاوڵاتییان دابین بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌دا باس له چۆنیه‌تی رووماڵكردنی میدیا بۆ كێشه ئه‌منییه‌كان له‌م دۆخه نائاساییه‌دا كرا. داواكرا له هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و هاوڵاتییان به ئه‌ركی سه‌ره‌كی و پیشه‌یی خۆیان دابنێن و خۆیان به دوور بگرن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره هه‌واڵ و زانیارییه‌ك كه زیان به ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان بگه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به پێویست زانرا به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ڕێوشوێنی تایبه‌ت بگرنه‌به‌ر و رێنمایی پێویست بده‌نه رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێره‌كانیان.
PM:01:54:04/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت