سی ئێن ئێن: ئه‌مریكا كارده‌كات بۆ بۆ پڕچه‌ككردنی حزبه كوردییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕین له ئێران
وێستگه‌نیوز –
تۆڕی هه‌واڵی (CNN)ی ئه‌مریكی له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه به ئاگادار ناوی بردوون بڵاویكرده‌وه كه ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CIA) كار ده‌كات بۆ پڕچه‌ككردنی هێزه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ئامانجی هاندانی ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری له ئێران.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئیداره‌ی تره‌مپ له وتووێژێكی چالاكدایه له‌گه‌ڵ گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران و سه‌ركرده كورده‌كان له عێراق سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی سه‌ربازی بۆیان.
گروپه چه‌كداره كورده‌كانی ئێران هه‌زاران كه‌سیان هه‌یه كه له سنووره‌كانی نێوان عێراق و ئێران كار ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق. چه‌ند گروپێكیان له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه به‌یاننامه‌ی گشتییان بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌یان به كرده‌وه‌ی نزیك كردووه‌ته‌وه و داوایان له هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران كردووه كه ڕیزه‌كانیان جێبهێڵن. له كاردانه‌وه‌شدا سوپای پاسدارانی ئێران (IRGC) هێرش ده‌كاته سه‌ر گروپه كوردییه‌كان و رۆژی سێشه‌ممه رایگه‌یاند كه به ده‌یان درۆن هێزه كوردییه‌كانی كردووه‌ته ئامانج.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه، به‌گوێره‌ی به‌رپرسێكی باڵای كوردی ئێران، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ مسته‌فا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) قسه‌ی كردووه. حدكا یه‌كێك بوو له‌و گروپانه‌ی كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه كرایه ئامانج.
به‌رپرسێكی باڵای كوردی ئێران به CNNی ڕاگه‌یاندووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێزه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كانی ئێران له رۆژانی داهاتوودا به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنێكی زه‌مینیدا بكه‌ن له رۆژئاوای ئێران.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "ئێمه پێمان وایه ئێستا ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌مان هه‌یه،" هه‌روه‌ها وتیشی "میلیشیاكان چاوه‌ڕێی پشتگیری ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی (CNN) رۆژی یه‌كشه‌ممه تره‌مپ په‌یوه‌ندی به سه‌ركرده كورده‌كانی عێراقه‌وه كردووه بۆ تاووتوێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له ئێران و چۆنێتی كاركردنی ئه‌مریكا و كورد پێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌ركه‌كه، وه‌ك چۆن یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن ئاكسیۆس (Axios)ـه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
تۆڕه‌كه جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ پڕچه‌ككردنی گروپه كوردییه‌كانی ئێران پێویستی به پشتگیری كوردانی عێراق ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بده‌ن چه‌كه‌كان تێپه‌ڕن و هه‌رێمی كوردستانی عێراق وه‌ك شوێنی ده‌ستپێكردن به‌كاربهێنرێت".
كه‌سێكی ئاگادار له وتووێژه‌كان بۆ (CNN) وتی كه "بیرۆكه‌كه ئه‌وه‌یه هێزه چه‌كداره كورده‌كان رووبه‌ڕووی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ببنه‌وه و سه‌رقاڵیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر بێت بۆ ئێرانییه بێ چه‌كه‌كان له شاره گه‌وره‌كاندا بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كۆمه‌ڵكوژ بكرێن وه‌ك ئه‌وه‌ی له نائارامییه‌كانی مانگی یه‌كدا روویدا".
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: "كورده‌كان ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن له نانه‌وه‌ی پشێوی له ناوچه‌كه‌دا و سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی رژێمی ئێران كه‌م بكه‌نه‌وه. بیرۆكه‌كانی تر جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئایا كورده‌كان ده‌توانن خاك له ناوچه باكوورییه‌كانی ئێران بگرن و بیپارێزن كه ناوچه‌یه‌كی پارێزراو (Buffer zone) بۆ ئیسرائیل دروست بكات".
ده‌زگای CIA ئاماده نهبووولێدوان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بدات.
سه‌رچاوه: سی ئێن ئێن
ئاماده‌كردنی: وێستگه‌نیوز
PM:01:42:04/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت