دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی سەر بارەگای UN بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر بارەگای UN لە گەڕەکی ریعایەی سلێمانی دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، "ئەمشەو 3ی ئاداری 2026 کاتژمێر 10:20خولەک، بەهۆی هێرشی درۆنیەوە گردی ریعایە لە سلێمانی کە ناسراوە بە گردی (UN)کرایە ئامانج".
ئاماژە بەوەکراوە، "دەستبەجێ تیمەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵێنەوەکان دەستیپێکرد، لەئەنجامدا دەرکەوت کە هێرشی درۆنی بووە و هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە، لێکۆڵێنەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە".
AM:12:07:04/03/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت