هەڤاڵ ئەبوبەکر داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییانی سلێمانی دەکات
وێستگەنیوز-
ئەمشەو لە شاری سلێمانی بە درۆن هێرشکرایە سەر بارەگای UN لە گەڕەکی ریعایە، پارێزگاری سلێمانیش لەوبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "داوا لە هاووڵاتی بەڕێزی شاری سلێمانی دەکەین؛ لە پێناوی پارێزراویی و سەلامەتی خۆیان و، ڕێگەنەگرتن لە تیمە فریاگوزاریی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەهیچ شێوەیەک سەردانی ناوچەی بۆردومانکراوی گەڕەکی بەرانان نەکەن و، بەدەرەوە نەبن و، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ئەو ڕێگایانە بەکارنەهێنن".
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی راگەیاند، "ئەمشەو دوروبەری کاتژمێر 10:30 خولەک بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای پێشووی UN لە گەڕەکی ریعایە.
ئاماژەی بەوەکرد، بارەگاکە دەمێکە چۆڵکراوە تەنها چەند پاسەوانێکی لێبووە، تیمەکانی پۆلیس و ئاسایش و بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری وێستگەنیوز کەوتووە، دوو کەس بریندارن کە پاسەوان بوون لەوێ.
PM:11:23:03/03/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت