بە دۆرن هێرشکرایە سەر بارەگای پێشووی UN لە سلێمانی


وێستگەنیوز-

ئەمشەو هێرشی درۆنی کرایە سەر بارەگای پێشووی UN لە گەڕەکی ریعایەی شاری سلێمانی.


عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی راگەیاند، "دوروبەری کاتژمێر 10:30 خولەک بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای پێشووی UN لە گەڕەکی ریعایە.

ئاماژەی بەوەکرد، بارەگاکە دەمێکە چۆڵکراوە تەنها چەند پاسەوانێکی لێبووە، تیمەکانی پۆلیس و ئاسایش و بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری وێستگەنیوز کەوتووە، دوو کەس بریندارن کە پاسەوان بوون لەوێ.


PM:10:40:03/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت