نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە، تاوتوێ کران، هەردوولا نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شەڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، هەر لەو پەیوەندییەدا، پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی دووپات کرایەوە.
چهند پرسێکی دیکهی جێی بایهخی ههردوولا، تهوهرێکی دیکهی پهیوهندییهکه بوو.
PM:09:00:03/03/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت