نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان دۆخی ئێستای ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی رەوشی ئێستای ناوچەکە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاوە پێ گەیشت لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵو بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوایین پەرەسەندنەکان و دۆخی هەستیاری ئێستای ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.
بەیانیی شەممە 28ی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و لە ئەنجامدا چەند سەرکردەیەکی وڵاتەکە کوژران، هەروەها ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی هەردوو وڵاتی داوەتەوە بە بۆردوومانکردنی بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیاوازەکان و بۆردوومانکردنی ئیسرائیل.
PM:05:21:03/03/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت