هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە راگیراوە
وێستگەنیوز-
چەند سەرچاوەیەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایانکردووە، لە دوێنێوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە راگیراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026، دوو سەرچاوەی باڵا لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە رووداویان راگەیاندووە، "هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە لە دوێنێوە بەتەواوی راگیراوە".
هەروەها سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور ئەوەشی خستەڕوو، "بڕیاری راگرتنی هەناردەی نەوت لەلایەن کۆمپانیاکانی نەوتەوە دراوە".
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان وەزارەتی نەوتی فیدراڵییان راگەیاندووە، "بەهۆی ئەم دۆخەی ئێستا لە ناوچەکەدا دەگوزەرێت، ناتوانن کارەکانیان بەردەوامی پێبدەن و تاوەکو هێوربوونەوەی دۆخەکە کارەکانیان رادەگرن".
PM:04:29:03/03/2026
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت