مەسرور بارزانی: سوپاسی خەڵکی کوردستان ئەکەم بۆ پشوو درێژییان
وێستگەنیوز_
سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان لە میانی کردنەوەی کردنەوەی نەخۆشخانەیەک لە ساری هەولێر و
وتارێکی دەڵێت، "سوپاسی خەڵكی هەرێمی کوردستان دەکام لە پای پشوو درێژییان لە
بارەی دوا کەوتنی مووچە و ئەو گرفتانەی هاتوونەتە پێش."
ئەمرۆ سێشممە،
3-3-2026 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نەخۆشخانەی (ماجیدی)ی
لە هەولێر كردەوە، لە وتارێکیدا رایگەیاند، "سوپاسی خەڵكی كوردستان دەكەم بۆ
پشوودرێژییان، بە تایبەتی كە دەبینین لەم ماوەیەی رابردوو زۆر گرفتی جۆراوجۆریان رووبەڕوو
بووەتەوە، بابەتی بێمووچەیی یان دواكەوتنی مووچە كە دیسان ئەمە بابەتێكە لەگەڵ
حكوومەتی فیدراڵی ئێمە بەردەوام لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ بدۆزینەوە."
سەرۆكی حكوومەت
گوتیشی: "ئێمە لە هەرێمی كوردستان وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكانی
خۆمان جێبەجێ كردووە و داواش دەكەین حكوومەتی فیدرالیش پابەندییەكانی خۆیان بەرامبەر
بە شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان جێبەجێ بكەن."
PM:02:57:03/03/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت