مۆلیدە ئەهلییەکان دەخرێنەوە ئیش


وێستگەنیوز_

بەپێی بڕیارێکی نوێ، لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 3-3-2026 مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی پابەند دەکرێن بە دابینکردنی کارەبا لە دوو کاتی جیاوازدا بۆ هاوڵاتییان.

 

بەپێی خشتە نوێیەکە، مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر 5ی ئێوارە تاوەکو 12ی شەو کار دەکەن.

 

هەروەها بۆ ڕەچاوکردنی کاتی پارشێوی هاوڵاتییان، بڕیار دراوە لە کاتژمێر 3:30ی بەرەبەیان تاوەکو کاتژمێر 5ی بەیانی کارەبا بۆ گەڕەکەکان دابین بکەن.


AM:11:23:03/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو