وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم ئه‌و هاوڵاتیانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له ده‌ره‌وه گیریان خواردووه و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و هاوڵاتیانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه له ده‌ره‌وه گیریان خواردووه و ده‌یانه‌وێت بگهڕێنهوهرایگهیاند كه توركیا بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ ڤیزای ترانزێت ده‌دات تا بگه‌ڕێنه‌وه.
.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "دوابه‌دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی له ناوچه‌كه و په‌ككه‌وتنی گه‌شته ئاسمانیه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كارئاسانی و به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و هاونیشتیمانیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گیریان خواردووه و ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌و هاونیشتیمانیانه‌ش كه له ناوه‌وه‌ی وڵات ده‌یانه‌ویت بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی نێشته‌جێبوونی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ڕاسپارد بۆ گرتنه به‌ری ڕێكاری پێویست بۆ ئه‌و بابه‌ته".
وه‌زاره‌ت ناوخۆ دهلًێت: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه توانی ڕه‌زامه‌ندی وڵاتی توركیا به‌ده‌ست بهێنێت بۆ وه‌رگرتنی ڤیزای ترانزێت بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ بۆ هاونیشتیمانیان له‌هه‌رشوێنێك بن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات تاوه‌كو بتوانن به‌شێوه‌ی ترانزێت بێنه وڵاتی توركیا و دواتر بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و كارئاسانیه تكایه ئه‌و ڕێكارانه‌ی خواره‌وه په‌یڕه‌و بكه‌ن:-
• سه‌ره‌تا فۆڕمی ئۆنلاین پڕبكه‌وه به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنت، له كاتی بوونی هه‌رپرسیارێك په‌یوه‌ندی به هێله گه‌رمه‌كانه‌وه بكه كه ئاماژه‌یان پێدراوه:
https://forms.gle/E3zcfaVPFzc1VKbx9
هێڵه گه‌رمه‌كان:
+9647508035680
+9647508035681
پلاتفۆرمه‌كانی (وه‌تسئاپ، ڤایبه‌ر و تێلیگرام) له‌سه‌ر هێڵه‌كان به‌رده‌ستن.
• دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ت له لایه‌ن هێڵه گه‌رمه‌كانه‌وه سه‌ردانی نزیكترین نێرده دیبلۆماسییه‌كانی وڵاتی توركیا (كۆنسوڵخانه یاخود باڵیۆزخانه‌ی وڵاتی توركیا) بكه‌ن له‌و وڵاتانه‌ی كه تێدا گیرتان خواردووه، به‌ڕێزتان ڤیزه‌ی ترانزێتی (٥) ڕۆژتان پێده‌درێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی توركیا، دواتر به ڕێگه‌ی ووشكانی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
• بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و كارئاسانیه، پێویسته ئه‌و تیكتهی كه پێی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی توركیا له ڕێگه‌ی یه‌كێك له هێڵه ئاسمانییه توركیه‌كان ببڕدرێت و جیاوازی ناكات بۆ هه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی وڵاتی توركیا بێت.
وه‌زاره‌ته‌كه تكاكاره هاوڵاتیان له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه دڵنیا ببه‌وه:
• دڵنیا ببه‌وه له‌وه‌ی كه تیكتهكهت بڕیبێت به‌ر له چوونت بۆ كۆنسوڵخانه بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه، چونكه مه‌رجه تیكتهكهت له هێڵێكی توركی بێت تاوه‌كو سوود له‌و كارئاسانییه وه‌ربگری.
• دڵنیاببه‌وه له ڕه‌چاوكردنی ماوه‌ی پێویست له نێوان بڕینی تیكت و وه‌رگرتنی ڤیزه، چونكه ڤیزه‌كه ته‌نها بۆ (٥) ڕۆژه.
• پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داواكاری وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی وڵاتی توركیا ده‌كه‌ن، ناویان له لیستی قهدهغهكراوانی ئه‌و وڵاته نه‌بێت و هیچ پێشینهیێكی نایاساییان له‌و وڵاته له‌سه‌ر نه‌بێت.
• ئه‌گه‌ر هاتوو پاسپۆرته‌كه‌ت، پاسپۆرتی دۆمۆنیكا یاخود هه‌ر پاسپۆرتێكی تره، پێویسته پاسپۆرته عێراقیهكهت له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌ی بۆ نێرده دیبلۆماسییه‌كان، تاوه‌كو سوودمه‌ند بیت له‌و كارئاسانییه. چونكه ئه‌و كارئاسانیه ته‌نها بۆ هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقیه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و كارئاسانییه كاتیه و ته‌نها تاوه‌كو كردنه‌وه‌ی ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك هێڵه گه‌رمه‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه به‌كاربهێنه و له كاتی گه‌یشتنتان بۆ خاڵی سنووری ابراهیم خلیل، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی تیمه تایبه‌ته‌كانه‌وه كارئاسانی ته‌واوتان بۆ ده‌كات".
وه‌زاره‌تی ناوخۆ راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش كه له‌و ناوچانه‌ن كه به وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی وڵاتی توركیا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نابێت، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه و تاوه‌كو هه‌ر هاونیشتیمانیه‌ك مابێت، ناوه‌ستین و به‌رده‌وام ده‌بین".
PM:08:48:02/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت