وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هه‌واڵی بۆردوومانكردنی باره‌گایه‌كی حه‌شد له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه:
*كه‌ناڵی (یه‌كی عێراقی - قناه اڵ‌ولی العراقیه) هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه گوایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه باره‌گای لیوای (50)ی حه‌شدی شه‌عبی-یان له پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆردومان كردووه.
*ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌م هه‌واڵه، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌كه دووره له ڕاستییه‌وه.
* هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌م بارودۆخه‌دا هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی تری عێراق، ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
* هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداریی هیچ ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌و جۆره‌یان نه‌كردووه.
*وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به مافی یاسایی خۆی ده‌زانێت سكاڵا له‌سه‌ر كه‌ناڵی (یه‌كی عێراقی) تۆمار بكات، له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، كه هه‌وڵی نانه‌وه‌ی فیتنه و تێكدانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌دات له نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا.
PM:07:55:01/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت