نێچيرڤان بارزانى بۆ کوژرانی خامنەیی: سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكومه‌ت و سهركردايهتيى ئێران ده‌كه‌ين
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ کوژرانی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى گه‌ل و حكومه‌ت و سهركردايهتيى ئێران ده‌كه‌ين بۆ شه‌هيدبوونى خوالێخۆشبوو ئايه‌توڵڵا عه‌لى خامهنهيى، ڕابه‌رى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و زاناى ديارى ئايينى، هاوسۆز و هاوبه‌شى خهميانين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "له‌م كاته سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتیيانهى كێشه‌كان دهكهينهوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين ئه‌ركى خۆى له ڕاگرتنى شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوەى سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكات".
PM:03:56:01/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 68
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت