بە درۆن هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
ویستگەنیوز_
سەرچاوەیەکی باڵا لە هەولێر ئاشکرای کرد، هێرش کرایە سەر
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی بەریتانیش دەڵێت،
هێرشەکە بە مووشەک بووە.
هەروەها بە پێی چەند ڤیدیۆیەک کە لە میدیاکان بڵاوکرایەوە هێڵێکی
دووکەڵ لە چەند ناوچەیەکی ئاسمانی هەولێر دەبیندرێت و لە ڤیدیۆیەکی دیکەدا
دەردەکەوێت، تەنێک بە ئاگرەوە دەکەوێتە خوارەوە.
هەروەها رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە بە مووشەک هێرش کرایە سەر
بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە بەغداد.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
دەستیپێکرد. ئێران رایگەیاند، پێگە سەربازییەکانی ئەمریکای لە چەند وڵاتێکی
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووەتەوە ئامانج.
PM:02:24:28/02/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت