یەکێتی مامۆستایان: هیچ مامۆستایەکی گرێبەست لە لایەن حکومەتەوە لانابرێت
وێستگەنیوز_
سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
رایگەیاند، هەموو مامۆستایانی گرێبەست لە کارەکانیان بەردەوام دەبن و گرێبەستیان
نوێ دەکرێتەوەو بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانییش دەڵێت، نوێکردنەوەی گرێبەستی
مامۆستایانیان تەواو کردووە.
ئەمڕۆ هەینی 27-2-2026 ئەحمەد
گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا وتی، "هیچ
مامۆستایەکی گرێبەست لەلایەن حکومەتەوە لانابرێت و لانەبراوە، مەگەر خۆی
دەستبەرداری کارەکەی ببێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، "ئەوانەی
گرێبەستیان نوێ نەکرابێتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، دواتر بۆیان نوێ دەکرێتەوە و
لەکارەکانیان بەردەوام دەبن."
هەر ئەمڕۆ هەینی، نەژاد عەبدوڵڵا،
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی پەیوەست بەم پرسە وتی، "بێ کێشە گرێبەستی
هەموو مامۆستایانی گرێبەستمان نوێ کردوونەتەوە و بەردەوامن لە ئەرکەکانیان".
ئەمەش لە کاتیکدایە، لە هەرێمی
کوردستان زیاتر لە 60 هەزار مووچەخۆری گرێبەست هەن، کە زۆرینەیان مامۆستایانی
گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆی
هەرێمی کوردستانە.
PM:07:46:27/02/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت