كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به كه‌شی ئه‌مشه‌و و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی نمه‌باران رووی كردۆته به‌شێك له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی زاخۆ و تا ئێستاش كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه له هه‌ندێ ناوچه هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵه، درێژبۆته‌وه بۆ سه‌ر پارێزگای دهۆك و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه.
*پێشبینی ده‌كرێ تا نیوه شه‌و باران بارین به شێوه‌ی نمه باران و بارانی مامناوه‌ند سه‌رجه‌م ناوچه شاخاویییه‌كانی هه‌ولێر و سه‌نته‌ری شار و ده‌شتی هه‌ولێر بگرێته‌وه.
*له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كانی باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم.
*بۆ دوای نیوه‌شه‌و تا به‌یانی زووی رۆژی هه‌ینی پێشبینی ده‌كرێ كاریگه‌ری باران بارین درێژ بێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر و كۆیه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و كه‌ركوك و گه‌رمیان و پاشان بۆ ناوچه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی گه‌رمیان.
*هاوكات به‌فربارین له ناوچه شاخاوییه‌كان به شێوه‌ی پچڕپچڕ ده‌بێت و له ئێواره‌و شه‌ودا باران بارین ڕاده‌وستێت و به‌فر بارین ته‌نها له ناوچه‌شاخاوییه به‌رزه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت.
*به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ سبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی (4-7) پله نزم ده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ری خۆڵ بارین هه‌یه به‌تایبه‌ت له باشووری شاری هه‌ولێر و كه‌ركوك و گه‌رمیان.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه ئه‌مه‌ش بڕی باران بارینی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی پارێزگای دهۆكه"
دهۆك 2.2 ملم
زاخۆ 14.6 ملم
ئاكرێ 0.6 ملم
ئامێدی 4.0 ملم
بامه‌رنێ 6.2 ملم
بارزان 3.2 ملم
PM:09:39:26/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 676
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت