وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: به‌رهه‌می كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێم له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تماندایه
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایگه‌یاند كه هاوڵاتیان دڵنیاده‌كاته‌وه كه به‌رهه‌می كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێم له‌ژێر چاودێری وهزارهتیاندایه، ده‌شڵێت: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له خراپی به‌كارهێنانی مریشكی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن، ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم به‌یاننامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی رای گشتی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد و تیایدا هاتووه:
*له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌نگۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانی ڤاكسینی قه‌ده‌غه‌كراو بڵاوبووه‌وه و كاریگه‌ری نه‌رێنی خسته‌سه‌ر دۆخی ئابووری پرۆژه و كێڵگ په‌له‌وه‌رییه‌كان.
*مامه‌ڵكردن به ده‌رمان و ڤاكسینی ڤێنێرنهری و مۆڵه‌تدان به هاورده‌كردن و به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه رێكخراوه و ئه‌نجام ده‌درێت.
*بۆ دڵنیابوون له كوالیتی به‌رهه‌می ناوخۆ، لیژنه‌كانی ڤێتێرنه‌ری به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ته‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌ستبه‌كارن و راسپێردراون.
-*هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه به ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراو و بێ مۆڵه‌ت بكات و به‌كاریان بهێنێت ده‌ستگیرده‌كرێت و رووبه‌ڕووی سزای توند ده‌بێته‌وه.
*ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له خراپی به‌كارهێنانی مریشكی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن به‌ته‌واوی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
*هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رهه‌می كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی هه‌رێم له‌ژێر چاودێری لیژنه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تمانه و به‌دواداچوون و پشكنینی به‌رده‌وام و وردیان بۆ ده‌كرێت و ئینجا ده‌خرێنه بازاڕه‌وه.
*داواكارین ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به هه‌ستیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیانه‌دا بكه‌ن كه لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی ژیانی خه‌ڵك و ئابووری هه‌رێم ده‌بێت.
*وه‌زاره‌تمان له‌ڕێی یاسا و رێنماییه‌وه رێگریكردووه له به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن و دیاریكردنی جۆری ئه‌و به‌رهه‌مانه قه‌ده‌غه كراون.
PM:08:35:26/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت