ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دیداری ئه‌نجام دا و سبه‌ینێ په‌یامێكی نوێ راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز –
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دیداری ئه‌نجام دا و بڕیاره سبه‌ینێ په‌یامێكی نوێی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رابگه‌یه‌نێت.
نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌ك له محه‌مه‌د ئۆجه‌لانی برای و عومه‌ر ئۆجه‌لانی برازای له ئیمراڵی دیداریان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجام داوه".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه كه " ئه‌مڕۆ 26ی شوباتی 2026 ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د ئۆجه‌لان و عومه‌ر ئۆجه‌لان، له دوورگه‌ی ئیمراڵی دیداری ئه‌نجام داوه".
هاوكات نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ده‌م پارتی له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایكرد كه "له یه‌كه‌مین ساڵیادی 'بانگه‌وازی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك' كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له 27ی شوباتی 2025دا رایگه‌یاند، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانمان سه‌باره‌ت به قۆناغی هه‌نووكه‌یی چاره‌سه‌ری دیموكراتیكی پرسی كورد، داهاتووی پرۆسه‌كه و په‌یامه نوێیه‌كه‌ی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ رای گشتی و راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌م پارتی رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 11 له "شانۆی یه‌ڵماز گونه‌ی / چانكایا - ئه‌نقه‌ره" به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PM:07:27:26/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت