بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه كرا و دووپات له هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان كرایه‌وه
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ته‌واوكردنی رێكاره ده‌ستوورییه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
بافڵ تاڵه‌بانی جه‌ختی له ئاماده‌یی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و خزمه‌تگوزار بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان كرده‌وه.
PM:05:51:26/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت