له به‌رده‌م مزگه‌وتێكی ناحیه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر دوو كه‌س كوژران
وێستگه‌نیوز –
له رووداوێكی شه‌ڕكردندا له به‌رده‌م مزگه‌وتێكی ناحیه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر دوو كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان ناوی زوهێر موستەفایە و بەهۆی دیندارییەوە نازناوی مەلای هەڵگرتووە.
ئه‌مشه‌و له ناحیه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر له دوای نوێژی ته‌راویح له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكدا، به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دوو كه‌س كوژران.
پۆلیسی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه "ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8ی له‌ناحیه‌ی رزگاری له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سێك ته‌قه‌ی كردووه و له‌ئه‌نجامدا بۆته هۆی كوژرانی دوو كه‌س به ناوه‌كانی (زوهێر موسته‌فا بوزو) و ( محه‌مه‌د یوسف مه‌لا فه‌رخ)".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداو هه‌ردوو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیان به ناوه‌كانی (ی. م.ع.) و (ع. ی. م.) دهسگیركردووه".
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه تۆمه‌تباران دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
PM:10:32:25/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت