ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ حكومه‌تی فیدراڵ: به‌پێی ڕێژه‌ی 14.1 به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم بنێره
وێستگه‌نیوز -
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كات نه‌ك ته‌نیا مووچه و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌ڵكو به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ڕێژه‌ی 14.1ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق بنێرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ی شوباتی 2026، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوا هه‌ڵوێستی بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و به‌دواداچوونی ده‌ره‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌ی تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هه‌رێم سه‌باره‌ت به پابه‌ندیی دارایی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم به‌رامبه‌ر یه‌كتر، له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری و ئه‌ندامانی دیكه‌ی شاندی دانوستانكار خرایه ڕوو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ نه‌ك ته‌نیا مووچه و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌ڵكوو به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ به پێی ڕێژه‌ی 14.1ی سه‌رژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق بنێرێت، به تایبه‌تیش كه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندیی نه‌وتیی و دارایی خۆی به ته‌واوی جێبه‌جێ كردووه و لیستی مووچه و ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بێ كه‌موكوڕی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ كراوه، سه‌باره‌ت به پابه‌ندیی ناردنی 120 ملیار دینار بۆ مانگی شوباتیش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وله‌ویه‌تدان به ناردنی ئه‌م پاره‌یه پێش هه‌ر خه‌رجییه‌كی دیكه تاوه‌كوو هیچ پاساوێك بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق نه‌مێنێته‌وه بۆ دواخستنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات و مانگه‌كانی دیكه‌ش.
له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئه‌م بڕگه‌یه، ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی له به‌غدا له ڕۆژی 2026/2/23 خرایه‌ڕوو سه‌باره‌ت با پابه‌ندییه داراییه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌ت و هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه و بنه‌ما ده‌ستووریی و قانونی و داراییانه‌ش ڕوونكرانهوه كه پاڵپشتیی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
له بڕگه‌ی دووه‌مدا، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه ، ڕاپۆرتێكی خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پوخته‌ی كۆنووسی واژۆكراوی هاوبه‌شی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی تایبه‌تمه‌ندیی و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وێڕای ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیژنه هاوبه‌شه‌كان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به گرنگ و مێژوویی وه‌سف كرد له ڕووی ڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كان له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ده‌ستنیشانكردنی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ره‌كان و په‌یكه‌ربه‌ندیی نوێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له هه‌مانكاتدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سوپاسی هاوبه‌شه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كانی كرد كه هاوكار و پاڵپشتی پرۆسه‌كه‌یان كرد. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی ڕاسپارد به گوێره‌ی كۆنووسی هاوبه‌شی په‌سه‌ندكراو، كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن.
له بڕگه‌ی سێیه‌م و كۆتاییدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوكۆی له باره‌ی پێشنیارێكی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ كرد تایبه‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به بڕیاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به لێخۆشبوونی ڕێژه‌ی 20% له سزاكانی سه‌رپێچی هاتووچۆ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی دیكه واتا تاكوو 2026/6/30 .
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و ڕێژه‌ی لێخۆشبوونی سزاكانی سه‌رپێچییه‌كانی هاتووچۆ، بۆ شه‌ش مانگی دیكه درێژ كرایه‌وه.
PM:06:48:25/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت