پۆلسی راپەرین باندێکی سێ کەسی دەستگیرکرد
وێستگەنیوز_
پۆلیسی راپەڕین باندێکی سێ کەسیی دزینی ماتۆڕسکیلی لە رانیە
دەستگیرکرد، تۆمەتبارەکان کە هەرسێکیان نەوجەوانن، لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک و
دوای بەدواداچوونی ورد، لە گەڕەکی کێوەڕەش و بازاڕی میوەفرۆشان ئاشکرا کران.
ئەمڕۆ سێشممە، 24-2-2026 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند،
تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە چوار ماتۆڕسکیلی ئێرانییان لە شوێنە
جیاوازەکان دزیوە و فرۆشتوویانەتەوە، دوو لەو ماتۆڕانەی دزیویانە، هی ئەو
هاوڵاتییانە بووە کە پێشتر لە پۆلیس سکاڵایان تۆمار کردبوو، ئەوانی تریشیان بە
مەبەستی "کەسابەت" فرۆشتووە.
دەشڵێت، ئێستا هەرسێ تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی
443 و 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە و
پەڕاوی یاساییان بۆ رێکخراوە.
PM:11:03:24/02/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت