تۆم باراک لە پەیامێکیدا ستایشی بافڵ تاڵەبانی دەکات
وێنەی تۆم باراک و بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان
وێستگەنیوز_
تۆم باراک نێردەی
تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، بۆ کاروباری سووریا لە سەردانێکیدا بۆ دەباشان ستایشی بافڵ
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشاتیمانی کوردستان دەکات و دەڵێت، "سەرەتایەكی نوێی
مەزن و پڕ لە هیوا"
ئەمڕۆ سێشەممە، 24-2-2026،
تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سوریا،
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە
هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" پەیامێکی بڵاوکردەوە و
تێیدا ستایشی رۆڵی بافڵ تاڵەبانی دەکات.
لە ستایشی سەرۆکی یەکێتیدا دەڵێت، "تەونێكی گەنجانە و
زیندوو لە نوێبوونەوە و هەماهەنگی، كە ریشەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەكی
ئازا و بوێر. سەرەتایەكی نوێی مەزن و پڕ لە هیوا."
ئەم پەیامەی باراک دوای ئەوە دێت کە لە دەباشان پێکەوە دۆخی سیاسی
عیراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە گرنگیی رۆڵی یەکێتی لە قۆناغی
داهاتودا کردەوە.
PM:09:29:24/02/2026
ئهم بابهته 1256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت