عه‌لی حسێن: پۆستی سه‌رۆك كۆمار پشكی كورده‌ و نابێت تاكلایه‌نه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌


 وێستگه‌نیوز –
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و گرژییه‌ سیاسییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌وه‌ راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌مێك دواكه‌وتووه‌، ده‌شڵێت: "پۆستی سه‌رۆك كۆمار پشكی كورده‌ و نابێت تاكلایه‌نه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 24ی شوباتی 2026 عه‌لی حسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و راپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:

*پۆستی‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌ ته‌واوی پێكهاته‌ی كورده‌وه‌، وه‌ك چۆن به‌ پێی عورفی سیاسی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ پێكهاته‌ی سوننه‌ و سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پێكهاته‌ی شیعه‌ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌.

پێویسته‌ كورد له‌نێو خۆیدا له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك كۆمار رێكبكه‌وێت.

*لای ئێمه‌ كێشه‌ نییه‌ سه‌رۆك كۆمار سه‌ر به‌ پارتی بێت، یه‌كێتی بێت، یان كه‌سایه‌تییه‌كی بێلایه‌ن بێت.

*گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌ میكانیزمێكی كوردستانی دیاری بكرێت، نه‌ك لایه‌نێكی سیاسی به‌ ته‌نیا بڕیاری له‌سه‌ر بدات.

*هیچ ناكۆكییه‌كی ناوخۆیی له‌نێو پارتیدا سه‌باره‌ت به‌م پۆسته‌ نییه‌.

*ئێمه‌ وه‌كو پارتی‌ پشتیوانی له‌ بڕیاری ماڵی شیعه‌ ده‌كه‌ین.

*شیعه‌كان ئێستا نوری مالیكیان دیاریی كردووه‌، هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ش كاندید بكه‌ن ئێمه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كورد و سوننه‌ پشتیوانی لێ ده‌كه‌ین و هاوكار ده‌بین.

*له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی پارتی و یه‌كێتی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه‌ و له‌سه‌ر شێوازی كاركردن و دابه‌شكردنی زۆربه‌ی پۆسته‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

* به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌و گرژییه‌ سیاسییه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، پرۆسه‌ی‌ راگه‌یاندنی كابینه‌ی نوێ كه‌مێك دواكه‌وتووه‌.

*پێشبینی ده‌كرێت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و هێوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران، چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ئاسانتر بێت.

*داواكارم هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان به‌شدار بن له‌ حكومه‌تی داهاتوودا.


PM:08:27:24/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت