بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی پێشوازییان له مه‌زڵوم عه‌بدی كرد
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی پێشوازیكردنی له فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، رایگه‌یاند كه له پشتیوانیكردنی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو دڵنیاببینه‌وه سوریا ده‌بێته وڵاتێك كه هه‌مووان ماف و نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان تێیدا ده‌بێت و حكومه‌ته‌كه‌شی ده‌رخه‌ری هه‌مه‌چه‌شنیی كۆمه‌ڵگه‌ی سوریا بێت.
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له ده‌باشان پێشوازی له جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كرد و دۆخی سوریا و رۆژئاوای كوردستانیان تاووتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زڵوم عه‌بدی باسی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كرد و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی سووریای خسته‌ڕوو.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده سوپاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد بۆ هه‌ڵوێست و پشتیوانییه‌كانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه له پشتیوانیكردنی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو دڵنیاببینه‌وه سووریا ده‌بێته وڵاتێك كه هه‌مووان ماف و نوێنه‌رایه‌تیی خۆیان تێیدا ده‌بێت و حكومه‌ته‌كه‌شی ده‌رخه‌ری هه‌مه‌چه‌شنیی كۆمه‌ڵگه‌ی سوریا بێت.
PM:06:42:24/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت