عەلی حەمە ساڵح: حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرزاری عێراقه و بە هاوڵاتیانی هەرێمی دەبژێرێت
وێستگهنیوز –
بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی رایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێمی كوردستان 117 ملیار دینار قەرزارە بە عێراق و بە هاوڵاتیانی هەرێمی دەبژێرێت.
عهلی حهمه ساڵح بڕیاردهری رهوتی ههڵوێستی نیشتمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك بڵاویكردووەتەوە، "عێراق دەڵێ: هەرێم 20 ساڵە پارەی بەشەخۆراکی لە هاوڵاتی ورگرتووە و نەیداوەتە عێراق و (117 ملیار) دینار قەرزاره".
وتيشى، "هەرێم، دەڵێت نیمە و دواتر وتوویەتی حەلم پێیە كه هەموو مانگێک، هەر هاوڵاتیەکی هەرێم(750) دینار زیاتر دەدات بەراورد بە هاوڵاتی عێراق، بۆ ئاردیش بۆ هەر کەس (250 ) دینار وەردەگرن کە پێشووتر نەبوو؛ ئەم زیادە بەردەوام دەبێت بۆ چەندین ساڵ تاوەکو ئەو قەرزە تەواودەبێت".
ئاشكراشیكرد، "بە بریکارەکانیشیان وتوە: پێشەکی پارەکە بهێنن و خۆتان لە خەڵکی وەربگرن و ئەمە بوە بە بڕیار.
عهلی حهمه ساڵح باسی لەوەشكرد، فراکسیۆنی هەڵوێست لە بەغدا نوسراوو بەدواداچون بۆ ئەم پرسە دەکات.
AM:11:30:24/02/2026
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت