كەشناسی: پێنجشەممە بەفر و باران بارین دەستپێدەكات
وێستگهنیوز –
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینیكرد لە ماوەی 48 کاتژمێرى داهاتوودا ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت و رۆژی پێنجشەممە بەفر و باران بارین دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت ولە زۆربەی کاتەکان لە ئەنجامی کاریگەری کەشێکی ناجێگیر لە سەر ناوچەی جیا جیا پێشبینی نمە بارانی کورت خایەن و هەندێ کات لەسەر ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە دەبێت و ئەم گۆڕانکاریەی روو دەدات لە کەشی ناوچەکە هەندێ ناوچە دەگرێتەوە.
پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەى چوارشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکەمان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ چوارشەممە:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
بەپێی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، رۆژی پێنجشەممە لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکەمان گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەکەمان دروست دەبێت بە باران بارین و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما هەروەها بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان و بەرزەکان و کاریگەری ئەم ناجێگیریە بۆ ڕۆژانی هەینی و شەممە درێژ دەبێتەوە .
AM:11:18:24/02/2026
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت