رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ناڕەزایەتی لەسەر نرخی كارەبا دەردەبڕن


وێستگه‌نیوز –

فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ناڕەزایەتی لەسەر نرخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەربڕی.


فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر دۆخی كارەبا و گرانی نرخی كارەبا راپۆرتێكیان پێشكەش بە داواكاری گشتی سلێمانی كردووه.

وتيشى، بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دەبێت 5%ی داهاتی خێزان بۆ كارەبا بڕوات، بەڵام لە هەرێمی كوردستان هەموو موچەو داهاتی خێزان دەبەن بۆ كرێی كارەبا.

باسی لەوەشكرد، ناڕونی لە پسوڵەی كارەبادا هەیە و هیچ پێوەرێك لە ماڵەكاندا نیە كە بزانرێت ماڵەكان چەندیان خەرجكردووە.

فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەشڵێت، لە هەموو دونیادا كارەبای ماڵان نابڕدرێت، بەڵام حكومەتى هەرێمی كوردستان كارەبا ئەو ماڵانە دەبڕێت كە پارەیان نەداوە، لەكاتێكدا لە هەموو دونیادا وایە دەتوانرێت بە رێژەیی كارەباكەی ببڕێت نەك بەیەكجاری هەمووی ببڕێت.


AM:11:04:24/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت