بارزانی: پێویستە بەربژێری پۆستی سه‌رۆك كۆمار دەرخەری ئیرادەی خەڵكی كوردستان بێت
وێستگه‌نیوز –
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ئه‌مڕ ۆدووشهممه 23ی شوباتی 2026 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام پێشوازی له تۆم باراك نوێنه‌ری سه‌رۆك ترامپ بۆ كاروباری سوریا و باڵیۆزی ئه‌مریكا له توركیا كرد.
*تۆم باراك پێزانینی بۆ ڕۆڵی بارزانی هه‌بوو له ڕێگه‌گرتن له فراوانبوونی شه‌ڕ و توندوتیژی و هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا و سه‌رگرتنی ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
*تۆم باراك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بۆ كێشه و گرفته‌كانی عێراق سوود له حیكمه‌ت و ڕێنوێنیی بارزانی وه‌ربگیرێت.
*تۆم باراك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاری ئه‌وه‌یه عێراق خاوه‌نی سه‌روه‌ریی خۆی بێت.
*له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گرنگه ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی و شه‌راكه‌تی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت.
*بارزانی هێمای به‌وه‌دا كه گه‌لی كوردستان هه‌میشه خوازیاری ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان بووه و ویستویه‌تی كێشه‌كان دوور له توندوتیژی چاره‌سه‌ر بكرێن.
*له‌باره‌ی عێراق، بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و سازان و هاوسه‌نگی وا ده‌كات كه عێراق گه‌شه بكات و به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێراقیش هه‌ر له‌وه دایه ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت و عێراق خاوه‌نی بڕیار و سه‌روه‌ریی خۆی بێت و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دراوسێكاندا به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌بێت و شه‌راكه‌تی نێوان ئه‌مریكا و عێراقیش ڕه‌چاو بكرێت.
*بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی فیدڕاڵیزم بێت.
*له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان یاسا بۆ ئه‌وه بابه‌تانه ده‌ربچێت كه هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراون و بۆ داهاتووی گه‌لانی عێراق گرنگ و پڕبایه‌خن وه‌ك یاسای نه‌وت و گاز و مادده‌ی 140 و ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ستن به جێبه‌جێبوونی بنه‌ماكانی فیدڕاڵیزم له ده‌وڵه‌تی عێراق.
*له‌باره‌ی بابه‌تی سه‌رۆك كۆمار، بارزانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو مادام ئه‌و پۆسته پشكی گه‌لی كوردستانه پێویسته میكانیزمێكی شاییسته بۆ دیاریكردنی به‌ربژێری سه‌رۆك كۆمار هه‌بێت كه ده‌رخه‌ری ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بێت.
*سه‌باره‌ت به بابه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش، بارزانی وێڕای ئاماژه‌دان به پێویستیی پابه‌ندبوون به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق ڕاشیگه‌یاند كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن كه كێ به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بێت.
*به‌لای ئێمه‌شه‌وه گرنگه كه سه‌رۆك وه‌زیران پابه‌ندی ده‌ستوور و بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان بێت.
*پڕۆسه‌ی ناوخۆی هه‌رێم و بارودۆخی ناوچه‌كه ته‌وه‌ری تری ئه‌و دیداره بوون و بارزانی هیوای خواست كه كێشه‌كانی ناوچه‌كه به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكرێت و ناوچه‌كه دوور بێت له شه‌ڕ و توندوتیژی.
PM:09:45:23/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت