شێوازی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان قه‌ره‌باڵغی و ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ئه‌م ساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو بڕیاردرا پاداشتی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان له‌ڕێی كارتی بانكییه‌وه دابه‌شبكرێت و قه‌تیسكردنی كاره‌كه‌ش بۆ كی كارد قه‌ره‌باڵغه‌ییه‌كی زۆری له‌به‌رده‌م نووسینگه‌كه‌ی له سلێمانی دروستكردووه و ناڕه‌زایی كارمه‌ندانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی كی كارد له شه‌قامی به‌ختیاری قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروست بووه و ژماره‌یه‌كی زۆر كارمه‌ندی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان سه‌ره‌یان گرتووه بۆ وه‌رگرتنی بڕی 150 هه‌زار له‌ڕێگه‌ی كارتێكی ئه‌كتیڤنه‌كراوه‌وه له ماجدی مۆڵ و جاده‌ی پۆزه‌كه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و قه‌ڕه‌باڵغی دروستبووه.
به‌پێی رێكاره‌كانی كۆمسیۆن، ده‌بێت سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان كارته بانكییه‌كه وه‌ربگرن و دواتر بچنه نووسینگه‌ی كی كارد كه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری و كارته‌كه چالاك بكه‌ن تا بتوانن مافی دارایی خۆیان به‌ده‌ست بخه‌ن.
به‌وته‌ی كارمه‌ندێكی سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، ده‌توانرا پێشتر كارته‌كان ئه‌كتیڤ بكرێن و دواتر بدرایه‌ته كارمه‌ندان تا ئه‌و هه‌موو مه‌سره‌فه نه‌كه‌ن.
ئه‌و كارمه‌نده باسی له‌وه‌شكرد كه پێشتر و له رۆژی ده‌نگداندا هه‌ر كارمه‌ندێك 7 هه‌زار دیناری لێوه‌رگیراوه بۆ كۆمسیۆن و رۆژی وه‌رگرتنی كارته بانكیه‌كه‌ش هه‌زار دیناری تریان لێوه‌رگیراوه.
PM:05:38:23/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت