کەشناسیی هەرێم: کەش ناسەقامگیر دەبێت و بەفر و باران دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە 23ی شوباتی 2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ( پارێزگای سلێمانی) هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە هەندێک ناوچەکانی سنووری رۆژهەڵات، پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2- 4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 20 پلەی سیلیزی
پیرمام 17 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى سێشەممە 24ی شوباتی 2026، لە ئەنجامی کاریگەریەکانی نزمە پەستانی نیمچە دوورگەری عەرەبی و بارستەهەوای ساردی باکوور, ئاسمان هەرێم بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی جیاجیا و کەمێک بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەلات، هەروەها بۆ کاتەکانی دوانیوەرۆ تاوەکو ئێوارە کاریگەری ناسەقامگیری کەش چالاک تر دەبێت رێژەی دابارین کەمێک زیاتر دەبێت کە هەندی کات بە بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت بەتایبەتی سنووری ناوچەکانی (پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆکانی گەرمیان راپەرین و سۆران) لەگەڵ کەمێک چالاک بوونی خێرایی با وە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، پاشان بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە، پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک نزم دەبێتەوە بە (2 – 3) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
AM:11:14:23/02/2026
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت