لە ساڵی رابردوو زۆرترین رێگەپێدان بە ژنهێنانی دووەم لە شاری هەولێر بووە
وێستگەنیوز-
بەپێى ئەو ئامارە فەرمییانەی لەبارەی مامەڵەی دادگاکانی هەرێم بۆ ساڵی 2025 بڵاوکراونەتەوە، لەماوەی یەک ساڵدا 133 هەزارو 936 مامەڵەی جۆراوجۆر لە دادگاکانی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆکو کەرکوک/ گەرمیان) ئەنجامدراون، کە دیارترینیان دۆسییەکانی مارەبڕین و جیابوونەوەی هاوسەران بووە.
لە ساڵی 2025دا پڕۆسەی هاوسەرگیریی لە سەرتاسەری هەرێم رووی لە زیادبوونکردووە و ئامارەکان بەمشێوەیەن:
لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان:
ئاماری مارەبڕین: 61 هەزار و 328.
تەڵاقو لێکجیابوونەوە: 15 هەزار و 826.
ئاماری گرێبەستی هاوسەرگیریی لەپارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر:
مارەبڕین لەساڵی 2024: 17 هەزار و 591
مارەبڕین لەساڵی 2025: 19 هەزار و 620
2029 گرێبەست زیادیکردووە.
پارێزگای سلێمانی:
مارەبڕین لەساڵی 2024: 18 هەزار و 522
مارەبڕین لەساڵی 2025: 25 هەزار و 687
7116 گرێبەست زیادیکردووە.
پارێزگای دهۆک:
مارەبڕین لەساڵی 2024: 12 هەزارو 199
مارەبڕین لە ساڵی 2025: 12 هەزارو 955
756 گرێبەست زیادیکردووە.
پارێزگای کەرکوک/ گەرمیان:
مارەبڕین لەساڵی 2024: 2 هەزار و 706
مارەبڕین لەساڵی 2025: 3 هەزار و 66
360 گرێبەست زیادیکردووە.
ئاماری تەڵاقو لێکجیابونەوە لەپارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر:
لێکجیابونەوە لەساڵی 2024: 3 هەزار و 878
لێکجیابونەوە لەساڵی 2025: 7 هەزار و 113
3235 حاڵەت زیادیکردووە
پارێزگای سلێمانی:
لێکجیابونەوە لەساڵی 2024: 5 هەزارو 745
لێکجیابونەوە لەساڵی 2025: 5 هەزارو 369
376 حاڵەت کەمیکردووە
پارێزگای دهۆک:
لێکجیابونەوە لەساڵی 2024: 2 هەزارو 33
لێکجیابونەوە لەساڵی 2025: 2 هەزارو 354
321 حاڵەت زیادیکردووە
پارێزگای کەرکوک/ گەرمیان:
لێکجیابونەوە لەساڵی 2024: 728
لێکجیابونەوە لەساڵی 2025: 990
262 حاڵەت زیادیکردووە
لەبەشێکی دیکەی ئاماری دادگاکاندا ئاماژە بەئاماری (ڕێگهپێدان بەژنهێنانی دووەم) کراوە، لە ساڵی رابردوودا 107 کەس رێگەیان پێدراوە هاوسەرگیریی دووەم بکەن، زۆرترین ڕێپێدانیش لە پارێزگای هەولێر بووە کە 42 حاڵەت بووە، سلێمانی 39 حاڵەت و دهۆک 26 حاڵەت، لەناوچەی کەرکوک و گەرمیانیش هیچ رێپێدانێک بۆ ژنهێنانی دووەم نەبووە.
PM:04:04:22/02/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت