وەزیری ناوخۆی هەرێم: هەرێمی کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک
وێستگەنیوز-
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە، ئاماژەی بەوەشکرد، داعش چالاکییەکانی زیادی کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێک".
ئاماژەی بەوەکرد، "هەرێمی کوردستان هەمیشە خوازیاری پەیوەندیی دۆستانە و سەقامگیرییە لەگەڵ دراوسێکانیدا".
رێبەر ئەحمەد هۆشداریدا لە سەرهەڵدانەوە و زیادبوونی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و وتی، "داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەهێزە".
وتیشی، "ئەو رێکخراوە لەم دواییانەدا لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و سوریا چالاکتر بووە، ئەوەش پێویستیی بە هەماهەنگیی زیاتری ئەمنیی هەیە".
PM:01:15:22/02/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت