پارێزگاری کەرکوک: ئەو ئەفسەرانەی چوونەتە سەر ماڵە کوردەکانی گەڕەکی نەورۆز چاویان لە خانوەکانە


وێستگەنیوز-

دوای ئەوەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2026، چەند هێزێکی سوپای عێراق هێرشیانکردە سەر بەشێک لە ماڵەکانی گەڕەکی نەورۆزی شاری کەرکوک و خانوەکانیان پێ چۆڵکردن، پارێزگاری کەرکوک سەردانی گەڕەکی نەورۆزی کرد.


رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئەو ماڵە کوردانەی گەڕەکی نەورۆز کراوە لەلایەن چەند ئەفسەرێکەوە کراوە کە چاویان لە خانوەکانە".

ئاماژەی بەوەکرد، "وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەم خانوانە بە هی خۆی دەزانێت، هەروەها وەزارەتی دارایش بە هی خۆی دەزانێت، بەڵام لە کۆتایدا ئەم خانوانە خانوی دەوڵەتن و تاپۆیان هەیە".

پارێزگاری کەرکوک ئەوەشی خستەڕوو، "سەرجەم ئەو ماڵانەی سوپا دەریکردوون دەگەڕێنەوە خانوەکانیان".


PM:12:33:22/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو