زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی مانگی دوو بۆ بەغدا
وێستگەنیوز-
سەرپەرشتیارى بایۆمەتریى سلێمانى ئاشکرای دەکات،لیستى مووچەى مانگى شوبات بە سیستمى پەیڕۆڵ نێردراوە بۆ گەنجینە و پەسەندکراوە، بەپێی زانیارییەکان لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 21ی شوباتی 2026، یادگار جەبار، سەرپەرشتیارى بایۆمەتریى سلێمانى بە میدیای یەکێتی راگەیاند، "لیستى مووچەى مانگى شوبات بە سیستمى پەیڕۆڵ نێردراوە بۆ گەنجینە و پەسەندکراوە، تەنیا دوو یەکەى ژمێریاریى خانەنشینان ماوە و ئەمڕۆ تەواو دەکرێت".
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای یەکێتی بڵاویکردووەتەوە، سبەی یەکشەممە یاخود دووشەممە لیستی مووچەی مانگی شوبات رەوانەى بەغدا دەکرێت.
PM:05:25:21/02/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت