یه‌كێتیی نیشتمانی رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حزبی ته‌قه‌دوم ئه‌نجام دا
وێستگه‌نیوز –
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حزبی ته‌قه‌دوم به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی ئه‌نجامدا و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا پۆسته‌كانی راوێژكاری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و چه‌ند پۆستێكی تر به یه‌كێتی ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبوسی-یه‌وه ئیمزا كراوه، پۆسته‌كانی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خورماتوو، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سلێمان به‌گ بۆ یه‌كێتی ده‌بێت.
هه‌روه‌ك ده‌بێت له ماوه‌ی 30 رۆژدا رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش بۆ یه‌كێتی به‌جێهێڵراوه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نی شیعه‌دا رێكبكه‌وێت، ئاڵوگۆڕ له پۆسته‌كانی بكات.
PM:08:54:19/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 2872
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت