ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ بڵاوكرایه‌وه
وێستگه‌نيوز-
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ره‌شنوسی رێككه‌وتنه‌كه‌یان نوسییه‌وه و به‌پێی به‌پێی به‌شێكی رێككه‌وتنه‌كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی حوكمڕانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت، به‌سه‌ر دوو ستوندا كه ته‌واو هاوسه‌نگه له نێوان زۆنی سلێمانی و زۆنی هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ جارێكی تر شاندی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كۆبوونه‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ردوولا ره‌شنوسی رێككه‌وتنه‌كه‌یان نووسییه‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌شێكی رێككه‌وتنه‌كه وەک ئەوەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بڵآویکردووەتەوە، ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حوكمڕانی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت، به‌سه‌ر دوو ستوندا كه ته‌واو هاوسه‌نگه له نێوان زۆنی سلێمانی و زۆنی هه‌ولێر.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ، داوا كراوه نرخی كاره‌بای پرۆژه‌ی رووناكی كه‌مبكرێته‌وه و پێشینه‌كانی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره ده‌ستپێبكاته‌وه و پاره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ش هه‌ژماری بانكی بۆ بكرێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، ده‌بێت پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه و ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بنوسرێته‌وه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوودا یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژۆبكه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته بنه‌ما بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم.
PM:06:56:19/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت