حاكم قادر: دووركه‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان هێنده‌ی دیكه هه‌رێمی به‌رامبه‌ر به‌غدا لاوازكردووه
وێستگه‌نیوز –
حاكم قادر هۆشداری دا له‌وه‌ی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق و ناوچه‌كه و هه‌رێم له به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌دایه، ده‌شڵێت: "دووركه‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان هێنده‌ی دیكه هه‌رێمی به‌رامبه‌ر به‌غدا لاوازكردووه".
حاكم قادر له وتارێكدا له میانی به‌شداریكردنی له خولێكدا كه بۆ ژماره‌یه‌ك خوێندكار‌و ده‌رچووی به‌شه پزیشكییه‌كان و گه‌نجان و لاوان سازكرابوو، راشیگه‌یاند كه "خوێندكاران به‌شێكی گرنگن لهكۆمهڵگاكهمان و پێویسته ده‌رفه‌تی گونجاو و پێداویستی تایبه‌تیان بۆ دابین بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی خوێندنه‌كه‌یان ته‌واو بكه‌ن، نه‌ك خه‌مساردانه له هه‌وڵ و ماندووبونی خوێندكاران بنواڕدرێت."
ھه‌روه‌ھا هێمای بۆ دۆخی لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد و جه‌ختیكرده‌وه، "دووركه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان هێنده‌ی دیكه هه‌رێمی به‌رامبه‌ر به‌غدا لاوازكردووه و هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی فشاری زیاتر له هه‌رێم بكرێت و قه‌یرانی گه‌وره‌تر رووبه‌رووی خه‌ڵكی كوردستان ببێته‌وه، به داخه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌یادیان كردوه كه هه‌ر كاتێك لێك نزیكبووبن ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه و دۆخی گوزه‌رانی گه‌لی كوردستان باش بووه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر كاتێك ناته‌با و لێكترازاوبووبن راسته‌وخۆ دۆخی گوزه‌رانی هاوڵاتیانیش خراپتر بووه، هه‌رگیزیش چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م دۆخه مه‌بن گه‌ر ئه‌و لێكترازانه قوڵه‌ی ئێستا دروستبووه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به‌پێویستی ده‌زانم ھه‌نگاوی جدی بنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان".
وتیشی: "ده‌بێت حكومه‌تی ھه‌رێم ته‌نیا پشت به داھاتی نه‌وت نه‌به‌ستێت و بیر له سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داھات بكاته‌وه به تایبه‌ت له بواره‌كانی كشتوكاڵ و وه‌به‌رھێنان و گه‌شتوگوزاریدا".
پێداگریشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه "پێویسته زۆر به‌خێرایی بارگرانی سه‌رشانی هاوڵاتیان كه‌مبكرێته‌وه و باج و نرخی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه كه ئێستا بۆته جێی ره‌خنه و گله‌ی و بارگرانی ھاوڵاتیان و پێویسته به زووی ھه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بدرێت، ھه‌روه‌ھا ئه‌ركی حكومه‌ته بایه‌خ به ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی ھاولاتیان بدات".
حاكم قادر هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "دۆخی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق ناوچه‌كه و هه‌رێم له به‌رده‌م گۆڕانكاری گه‌وره‌دایه و دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه نامێنێته‌وه، تاكه رێگه‌ی تێپه‌ڕاندنی ئاڵهنگارییهكانیش كاری هاوبه‌ش و دانانی نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی سه‌رده‌میانه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كگوتاری ستراتیجی نیشتمانی".
PM:08:44:18/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت