سه‌رۆكی حكومه‌ت و هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان تاووتوێ كرد


وێستگه‌نیوز – 
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیان له‌ گرنگیی پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی به‌هێز و سه‌رتاسه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌.


ماڵپه‌ڕی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/18، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ جۆشوا هاریس هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق كرد".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌، دۆخی گشتیی عێراق و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی فیدراڵ و هه‌رێم تاووتوێ كرا".

به‌گوێره‌ی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز له‌ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن له‌ ده‌ستوور و سیسته‌می فیدراڵی و قه‌واره‌ و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. حكومه‌تێك بێت كه‌ بێ جیاوازی خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتییانی عێراق بكات.

هاوكات جه‌ختیان له‌ گرنگیی پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی به‌هێز و سه‌رتاسه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌.

راشگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا، هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق، پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد بۆ چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كه‌رته‌ جۆراوجۆره‌كاندا.


PM:08:26:18/02/2026






ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو