له ته‌وێڵه باندێكی بازرگانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز -
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه راگه‌یاند.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر باندێكی بازرگانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، به‌دواداچوون و چاودێری وردیان ئه‌نجامدا.
*توانرا له‌ڕۆژی 2026/2/16 له‌شاره‌دێی ته‌وێڵه 3 بازرگانی چه‌ك ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر 50 چه‌كی جۆری ده‌مانچه.
*له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌مادده‌ی 13 له‌یاسای چه‌ك، راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانیان به‌رده‌وامه.
PM:07:20:18/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت