شاسوار عه‌بدولواحید: فرسه‌تێكمان بۆ هاتووه‌ته‌پێشه‌وه به‌ته‌ماین ئه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ته بگۆڕین
وێستگه‌نیوز –
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا وێڕای پیرۆزبایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، رایگه‌یاند:
*هه‌ندێك حزبی سیاسی یان له رقدا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، یان ساخته‌چین، یه‌كێكیانن.
*هێزی ئۆپۆزسیۆن له دونیا بۆ ئۆپۆزسیۆنه؟ بۆ سیاسه‌ت و خه‌بات ده‌كا؟
*ئێمه فرسه‌تێكمان هاتووه‌ته‌پێشه‌وه به‌ته‌ماین ئه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ته بگۆڕین، یان لانی كه‌م حوكمڕانییه‌كه بگۆڕین و خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ین.
*ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا 40 كورسیمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لایه‌نی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان یان به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كان بێنه‌پێشه‌وه و له‌گه‌ڵمان بن 51 كورسیمان هه‌یه.
*ده‌توانین ئه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ته بگۆڕین.
*خۆتان ده‌زانن، مووچه نییه، دۆخی خه‌ڵك و ناوبازاڕ خراپه، باجیان له‌سه‌ر خه‌ڵك زیادكردووه، كاره‌بان زیاد كردووه و زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و خوێندنیان وێرانكردووه.
*مه‌عقوله به‌شێك له‌م به‌ناو حزبه ئۆپۆزسیۆنانه بڵێن ئێمه نایه‌ین ته‌داخولی سیاسه‌ت ناكه‌ین و ئیلاقه‌مان نییه.
*ئه‌گه‌ر نه‌یه‌یت بۆ ئه‌مه مانای وایه رازیت به مانه‌وه‌ی پارتی. واته تۆ ئۆپۆزۆسیۆن نیت و سه‌ر به پارتیت.
*قسه به‌ته‌نها كێشه‌ی هاوڵاتی چاره‌سه‌ر ناكات و ده‌بێت هێزی ئۆپۆزسیۆن كرداری هه‌بێت.
*ئه‌م حكومه‌ته و مه‌سرور بارزانی به‌رده‌وام بن، چوار ساڵی تر ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخی خه‌ڵك خراپ ده‌بێت
PM:05:43:18/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت