یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان له هه‌رێم دیاری كرا
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە 18-2-2026ـی وەک یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریکرد.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی شه‌عبانی 1447ی كۆچی به‌رانبه‌ر 17ی شوباتی 2026، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه لاوه‌كییه‌كان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كۆبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت: "به‌پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌كان ده‌ركه‌وتووه مانگ له ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بینراوه".
ده‌شڵێت: "بۆیه لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ رایده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژی چوارشه‌ممه 18ی شوباتی 2026 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له ته‌واوی موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین و له‌خوای گه‌وره داواكارین هاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان بكاته مایه‌ی خێر و خۆشی و ئارامی بۆ هه‌موو لایه‌ك و كوردستان هه‌میشه ئارام و پارێزراو بێت.
PM:06:44:17/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت