کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 17ی شوباتی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو وە لە شەودا نمەباران و بارانی مام ناوەند دەسپێدەکات لە ناوچەکانی ئێدارەی زاخۆ، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سەنتەری شار و پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە باشووری هەرێم و ناوچەکانی گەرمیان لە کاتەکانی بەیانی زووی ڕۆژی چوارشەممە، پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما بەگشتی بەرز دەبێتەوە بە ( 2-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى چوارشەممە 18ی شوباتی 2026، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران بارینی پچڕ پچڕ لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان و ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەولێر لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی


AM:10:36:17/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 1148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت