له‌سلێمانییه‌وه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی قوتابخانه‌كان درا
وێستگه‌نیوز –
له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی-یه‌وه بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی قوتابخانه‌كان درا كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی سلێمانی ده‌ست به هه‌ڵبژاردنی كرابوو.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا له به‌شێك له قوتابخانه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی قوتابخانه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نه‌ژاد عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت، به ژماره 3660 گشتاندنێكی ئاراسته‌ی په‌روه‌رده‌كانی (رۆژئاوا/ رۆژهه‌ڵات/ چه‌مچه‌ماڵ/ شارباژێر/ دوكان/ پێنجوێن/ شاره‌زوور/ سه‌یدسادق/ ده‌ربه‌ندیخان/ قه‌ره‌داغ) كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له گشتاندنه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه كه "هه‌موو كارێكی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی خوێندكاران له قوتابخانه و خوێندنگه‌كان رابگرن".
هاوكات نه‌ژاد عه‌بدوڵا بڕیاری داوه "ئه‌و قوتابخانه و خوێندنگه‌یانه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام دراوه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
PM:07:51:16/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 1020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت