بەڕێوەچوونی پڕۆژەیەكی فەرنسا لە هەولێر كه پشتگیریی له به‌هێزکردنی توانای ئابووری خانمان ده كات
وێستگه‌نیوز –
فەرەنسا لە رێگای پڕۆژەیەكەوە لە هەولێر به بەهای کۆی گشتی 2.1 ملیۆن یۆرۆ پشتگیریی له به‌هێزکردنی توانای ئابووری خانمان ده كات.
ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "به ئاماده‌بوونی د.خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، له ناوه‌ندی كلتووری قه‌ڵای هه‌ولێر، له‌لایه‌ن ئاژانسی ئێکسپێرتیز فرانس، ده‌ستپێكی پرۆژه‌ی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسا بۆ تواناسازیی ئابووری خانمانی كوردستان و عێراق، به‌ڕێوه‌چوو، كه پڕۆژەیەكە پشتگیریی له به‌هێزکردنی تواناى ئابوورى خانمان ده كات".
له وته‌یه‌كدا ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی به‌رزنرخاند و وتی: "به شانازییه‌وه ئەمڕۆ بەشداری بکەم لە دەستپێکی پڕۆژەی "بەهێزکردنی ئابووری خانمانی كوردستان"، کە به سوپاسه‌وه لەلایەن حکومەت و گه‌لی فەرەنسا پاڵپشتی ده‌كرێت".
باسی لەوەشكرد، "ئەم دەستپێشخەرییە کە بەهای کۆی گشتی 2.1 ملیۆن یۆرۆیە، پاڵپشتی راستەوخۆ پێشکەش بە 750 له خانمانی كارساز دەکات لە سەرانسەری کوردستان، لانیکەم 275 قەرزی بێ سوود پێشکەش دەکات بۆ پاڵپشتی دامەزراندنی بزنسی نوێ و پەرەپێدانی ئەوانەی کە هەن".
له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، وتاری هه‌ریه‌كه له كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ئاژانسی په‌ره‌پێدانی فه‌ڕه‌نسا (AFD)، ئاژانسی ئێکسپێرتیز فرانس (EF)، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی IWEE پێشكه‌شكران.. دواتر پرۆژه‌ی IWEE خرایه‌ڕوو هه‌روه‌ها ناساندن بۆ هاوبه‌شانی پرۆژه‌كه كرا.
PM:12:57:16/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت