رۆبیۆ: پێویستە رێككەوتنەكەی نێوان كورد و دیمەشق جێبەجێ بكرێت
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ستایشی ئەو هەنگاوەی کرد کە سوریا بەپێی رێککەوتنی نێوان دەسەڵاتدارانی دیمەشق و کوردەکان دەیگرێتە بەر.
ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لە سەردانەکەیدا بۆ سلۆڤاکیا وتی: "چەند رۆژێکی زۆر نیگەرانکەر له سوريا تێپەڕبون، بەڵام ئێمە لە هەنگاوەكەى نێوان كورد و دیمەشق رازیین، دەبێت ئەم هەنگاوە بپارێزین، رێككەوتنەكان باشن".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە کردەوە کە لە نێوان دیمەشق و کوردا واژۆ کراوە.
وتیشی، دان بەوەدا دەنێم کە جێبەجێکردن "ئاسان نابێت" و دەبێت سوريا رێككەوتنی دیكەی لەمجۆرەش لەگەڵ دروزەکان و عەلەوییەکان و هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی هەمەچەشنی سوریادا ئەنجام بدەن.
AM:09:18:16/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت