قوباد تاڵه‌بانی دوو بڕیاری نوێی له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جاری سێیه‌م سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد و دوو بڕیاره له‌به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه دا، ده‌شڵێت: "له هه‌وڵی ته‌واوداین له نزیكترین ده‌رفه‌تدا پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په ته‌واو بكرێت".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "وه‌ك به‌ڵێنمان دابوو كه زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی شۆڕش و خه‌ڵكی ئازیزی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به ته‌نها جێناهێڵین و تا كۆتایی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ته‌واوی زیانلێكهوتووان له‌گه‌ڵیاندا ده‌مێنینه‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ جاری سێیه‌م سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی ئازیزم كرد و له نزیكه‌وه به دواداچوونم بۆ چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بووژانه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و بۆردی چاودێری كۆبوومه‌وه".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ڵێت: "به ده‌رفه‌تی ده‌زانم جارێكی دیكه سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان و وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌دار و ئه‌و ده‌زگا میدیاییانه بكه‌م كه به هه‌ستێكی به‌رزی نیشتمانی و ئینسانییه‌وه به‌شداربوون له هاوكاریكردن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكهوتووان".
ده‌شڵێت: "هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی فریاگوزاری و بووژانه‌وه ده‌كه‌م كه توانییان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و له ئاستی چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵكه ئازیزه‌كه‌ماندا بوون. سوپاسێكی تایبه‌تیش بۆ ئه‌ندامانی بۆردی چاودێری و هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تییه متمانهپێكراوانهی چه‌مچه‌ماڵ كه به وردی چاودێریی چۆنییه‌تی راپه‌ڕاندنی پڕۆسه‌ی قهرهبووكردنهوهكهیان كردووه و گه‌ره‌نتی شه‌فافییه‌تی پرۆسه‌كه‌یان كرد.
قوباد تاڵه‌بانی باس له‌وه‌شده‌كات كه "هه‌رچه‌نده پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه ته‌واو بووه، به‌ڵام به‌وپێیه‌ی كۆمیسیۆنه‌كه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵی پێشكه‌ش كردووه، بڕیارماندا ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه له ژێر ناوێكی دیكه‌دا به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ئازیزی ده‌ڤه‌ره‌كه و ببنه رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیی له نێوان خه‌ڵك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كان".
ئاشكراشیكردووه كه "بڕیارماندا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ماوه‌ته‌وه، به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه و هه‌روه‌ها له‌ژێر چاودێریی ئه‌ندامانی بۆردی چاودێری و كه‌سایه‌تییه متمانه‌پێكراوه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ده‌ڤه‌ره‌كه خه‌رج بكرێت و دواتریش بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك، ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی شه‌فافییه‌ته‌وه بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ دڵنیا ده‌كاته‌وه كه "له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وله‌وییه‌تی به‌نده ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی ستراتیژیی ئاوی گۆپته‌په‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش له هه‌وڵی ته‌واوداین كه له نزیكترین ده‌رفه‌تدا ته‌واو بكرێت و كێشه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێت".
PM:08:33:15/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت