نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەیەکی زۆر سەرکەوتوو لەنێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئەنجام دراوە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ لە میونشن بابەتی سوریا جێی بایەخ بوو، ئاماژە بەوەشدەدات، بەپێی ئەو بارودۆخەی هاتووەتە پێش رێککەوتنەکەی سوریا گونجاوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی زۆر سەرکەوتوو لەنێوان مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئەنجام دراوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمساڵ لە میونشن بابەتی سوریا جێی بایەخ بوو، ئێمە پشتگیری لە گفتوگۆی نێوان حکومەتی سوریا و هەسەدە دەکەین"، هەروەها جەختی کردەوە هەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبن.

باسی لەوەکرد، "بەپێی ئەو بارودۆخەی هاتووەتە پێش رێککەوتنەکەی سوریا گونجاوە کە لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا کراوە، دەمانەوێت رێککەوتنەکە لە سوریا وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".

نێچیرڤان بارزانی وتی، "پێویستە مافی کورد و پێکهاتەکان لە دەستووری سوریادا جێگیر بکرێت، هەروەها پارێزگاری حەسەکە دەرفەتە بۆ هەسەدە تاوەکو خزمەتی پێکهاتەکان بکات".

لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا، "تورکیا بە جدی دەیەوێت پرۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام، داواکاری ئۆجەلان روونە لە پەکەکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی".

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق وتیشی، "ئەوەی پێمان بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەیکەین".


PM:04:08:15/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت